شۆفێرانی تاکسی و ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا-

بەشی مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی هاتوچۆ پارێزگای سلێمانی هەڵگرانی مۆڵەتی شۆفێری تاکسی ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەیان پێویستە دوای ئەنجامدانی لیژنەی پزیشکی، راستەوخۆ سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بکەن بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان بە مەبەستی هێنانی ئەستۆ پاکی.

بەشی مۆڵەتی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ سلێمانی رایگەیاند “ئەو شۆفێرانەی مۆڵەتی تاکسییان نییە و داواکارن مۆڵەتی شۆفێری تاکسی وەربگرن (مۆڵەتەکە تایبەت بێت یاخود گشتیی) پێویستە سەرەتا لەبەشی مۆڵەت نووسرایان بۆ بکرێت بۆ لیژنەی پزیشکی بە مەبەستی دڵنیابوون لەشیاویان بۆ مۆڵەتی شۆفێری تاکسی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو هاوڵاتییانەی کە خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری ماتۆڕسکیلن پێویستە سەرەتا سەردانی بارەگای بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ/بەشی مۆڵەتی شۆفێری بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕم وئاڕاستەکردنیان بۆ لیژنەی پزیشکی، کۆتا بەروار بۆپڕکرنەوەی فۆڕمی پێدانی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل تاوەکو (2026/10/10) دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان