مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند “رێگە ناده‌ین تاران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، شەڕەکە دوای هەڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆتایی دێت”.
لە میانی وتارێکدا لە شاری داڵاس لە کۆنفرانسی پارتی کۆمارییەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمه‌ریکا، ترەمپ وتى “وڵاتەکەی کۆنترۆڵی گەرووی هورموز دەکات و پێشنیاری کردووە ناوی بگۆڕدرێت بۆ گەرووی ترەمپ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “شەڕ لەگەڵ ئێران راستەوخۆ دوای سەرکەوتنی ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کۆتایی پێدێت”.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى باسكردبوو “ئه‌مه‌ریكا چیاى ته‌قه‌مه‌نى له ئێران ده‌كاته ئامانج كه شوێنێكى گرنگه.
چه‌ند رۆژێك پێشتر تره‌مپ وتى “ئه‌گه‌ر دەستپێکردنی هێرشی زیاتر لە دژی ئێران هه‌یه، واشنتۆن لە ئێستادا بەدوای رێککەوتن لەگەڵ تاران نییە، بەڵام دانوستانەکانی بەدوور نەگرت”.
لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە نزیکبوونەوەی کۆتایی شەڕەکە لە کاتێکدایە کە راپۆرتەکانی ئەمه‌ریکا ئاماژە بە هەڵسەنگاندنێکی وریاتر لە ناو ئیدارەکەیدا دەکەن.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە” راوێژكاره باڵاکانی کۆشکی سپیی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییان بە ترەمپ داوە، لە گفتوگۆیەکی داخراودا، کە ململانێکان لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی بەردەوام بێت”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، جێگری سەرۆک کۆمار جەی دی ڤانس و مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەو بەرپرسانە بوون کە لەگەڵ ترەمپ باسیان لەوە کردووە کە تاران بتوانێت بەردەوام بێت لە بەرەنگاربوونەوەی فشارەکانی ئەمه‌ریکا، ئەمەش ئەگەری درێژکردنەوەی ململانێکان هەیە.
ع