لە سلێمانی هەوڵ بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سووتەمەنی دەدرێت

مەودا میدیا-
لە سلێمانیش هاوشێوەی شارەكانی تری هەرێم نرخی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە و قایمقامی سلێمانیش دەڵێت بە زوویی كێشەكە چارەسەر دەكەن.

فازڵ عومەر، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند” ئەو بەنزینەی لە بەنزینخانەكاندا دەفرۆشرێن بەزۆری لەلایەن بازرگانانەوە هاوردە دەكرێت، بۆیە هەوڵی تەواو دەدەن بۆئەوەی بە رێككەوتن لەگەڵ بازرگانەكان نرخ رێكبخەن و لەو نرخەی ئێستا كەمتری بكەنەوە”.

وتیشی”بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێرانەوە، بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر راگیراوە، بۆیە هەوڵ دەدەن بەرنامەیەكی نوێ بۆ دابەشكردنی غازی ماڵان بەسەر گەڕەكەكاندا دابڕێژن بۆئەوەی رێگری بكەن لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە تەنها لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی هەر جۆرێكی بەنزین 100 دینار گرانتر بووە بە جۆرێك یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 1,150 دینار، موحەسەن 1,350 دینار و سوپەریش 1,500 دینار.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان