ئایشەگوڵ دۆغان: دانووستان لەسەر یاسای چوارچێوە بەردەوامە

مەودا میدیا-

وتەبێژی دەمپارتی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتیی و یاسای چوارچێوە ئاشکرایکرد بەناو پرۆسەیەکدا تێدەپەڕن کە پرسێکی 100 ساڵە چارەسەر دەکات، دەبێت یاسای چوارچێوە بنەمایەکی بەهێز بۆ ئاشتی و دیموکراسی بکاتەوە.

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەمپارتی رایگەیاند “بابەتی سەرەکی سیاسەت، رەشنووسی یاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، دەبێت پەرلەمان نەچێتە پشووەوە تاوەکو یاساکە دەردەچێت و رێککەوتنی ئێستا گرنگە، بۆ هەنگاوی یەکەمی یاسایی ئامادەکاریی دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دانووستان لەسەر رەشنووسی یاسای چوارچێوە بەردەوامە، دانووستانەکان هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەنجام، بێگومان جیاوازیی هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی رێککەوتنێک لەسەر رەشنووسەکە بکرێت، گفتوگۆکان بەردەوامن، یاسای چوارچێوە دەبێت لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی هاوبەش و بە بەشداریی هەموو لایەنەکان ئەنجام بدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەردەنگی سەرەکیی ئەم پرۆسەیەیە، دەبێت بەپێی راستیی پرۆسەکەش هەلومەرجە یاسایییەکانی ئۆجەلان سەرڕاستبکرێنەوە، هەروەها دەبێت گومان لە پرۆسەکە نەکەن و لەسەر رەشنووسەکە رای گشتیی ئاگادار بکرێتەوە، ئەو پرۆسەیە یەکلایەن نییە، دەبێت رێککەوتنێکی هاوبەش بێت، بۆ ئەوەش دەبێت هەڵوێستێکی یەکلایەنە نەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان