مه‌ودا میدیا-
سایتى ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ناكرێت له‌م چه‌ند رۆژه‌دا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا بكرێت، هێشتا بابه‌تگه‌لێك هه‌ن كه ده‌بێت یه‌كلابكرێنه‌وه، کۆمەڵێک فۆرمولاسیۆنی گرنگ بۆ ئێمە و هەندێک دەستەواژەی گرنگ بۆ ئێران هەیە”.
وتیشى “رژێمی ئێران، بەم شێوەی ئێستای، بە خێرایی هەنگاو نانێت و چەند رۆژێکی دەوێت بۆ تەواوکردنی رەزامەندییە پێویستەکان، موجته‌با خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێران، وەک ئێمە لێی تێدەگەین، بە چوارچێوەی گشتی رێککەوتنەکە رازی بووە”.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه “له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی عومانیدا گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی په‌ڕینه‌وه له گه‌رووی هورمز، به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایش و سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر گه‌رووه‌كه”.
له لایه‌كى تره‌وه فۆكس نیوز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاویكرده‌وه “رۆژى یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا ناكرێت، به‌ڵام به‌ره‌و ئیمزاكردنی به‌ره‌وپێش ده‌چین”.
هه‌روه‌ها “سازش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر تاران سازش بكات له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم، سازشی جددی و بێ پێشینه‌ی ئێرانمان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پیتاندن به‌دی كردووه”.
ع