مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 1% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە چەند ئەگەرێك هاتووەتە ئاراوە، لەوانەش ئەگەری ئاگربەست لە نێوان ئەمەریكا و ئێران و گەیشتنە رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
ئەمڕۆ هەینی 25ـی ئەیلول، هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.50 سەنت كە دەكاتە 1.41% دابەزیوە و گەیشتووەتە 105 دۆلار و 10 سەنت، هاوكات نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس بە رێژەی 2.24% دابەزیوە و گەیشتووەتە 92 دۆلار و 49 سەنت.
دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە كە ئێستا بۆ جارێكیتر ئەگەرەكانی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان و رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و ئێران سەریهەڵداتەوە و پێدەچێت ئەو دوو وڵاتە بۆ جارێكیتر لەسەر مێزی گفتوگۆكان كۆببنەوە، هەر كۆبوونەوەیەكی نێوان ئەو دوو وڵاتەش دەبێتە هۆی گۆڕانكاری گەورە لە بازاڕەكانی جیهاندا بە تایبەت نرخی نەوت و هەتا ئەگەری رێككەوتنیان زیاتر ببێت نرخی نەوتیش زیاتر دادەبەزێت.
ئ پ