مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق ئاشکرایکرد لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق بەردەوامە کە ژمارەیان زیاتر لە پێنج هەزار زیندانییە.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند “بەپێی یاسا زیندانییە بیانییەکانی داعش دادگایی دەکەن و و ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە رادەستی وڵاتەکانیان ناکرێنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، داعشە تورکییەکان بە یاسای عیراقی دادگایی دەکرێن و لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ژمارەی ئەو زیندانییانەی لە سویاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 704 زیندانی داعش و تاوەکو ئێستاش لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە”.
ب ح