مەودا میدیا-
سەرۆکی ئێران ئاشکرایکرد باشترە ئەمڕۆ کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت، لە کاتێکدا تاران لە هەڵوێستێکی بەهێز و سەربەرزیدایە و تەواوی جیهانیش سەرکەوتنەکانی دەبین.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران رایگەیاند “ئەوەی لە رێگەی دانووستانەکانەوە بەدەستهاتووە دەستکەوتێکی گەورەیە و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە پەسەندکراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ بڕگەیەک لەناو یاداشتی لێکتێگەیشتن نییە کە باسی خۆبەدەستەوەدانی ئێران بکات، بەڵکو تەواوی پابەندییەکان دەکەونە سەر شانی تاران و واشنتۆن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا بەهۆی هێرشکردنە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان لە جیهاندا ئابڕووی شکاوە، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان وەلا بنێن چونکە ناکۆکی و دەستەگەریی دەبێتە هۆی لاوازیی وڵات”.
ب ح