باری تەندروستی ماكرۆن دوای تەقینەوەكانی دیمەشق ئاشكرا كرا

مەودا میدیا-
میدیاكانی فەرەنسا رایانگەیاند” ئەو كاتەی تەقینەوەكانی دیمەش روویانداوە، ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی وڵاتەكەیان لەو شارەدا بووە، بەڵام سەرۆك سەلامەتە و گوێی لە دوو تەقینەوەكەش نەبووە كە لە نزیك هۆتێلی فۆڕ سیزن لە شارەكە روویداوە و شەوەكەی تێدا بەسەر بردووە”.

بەگوێرەی راپۆرتێكی تیمی فرانس ئینفو كە یاوەری ئیمانوێل مكرۆنیان كردووە، ماكرۆن لە رێگەی كۆشكی سەرۆكایەتیدا بووە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوتا سورییەكەی، ئەحمەد شەرع و بێئاگا بووە لەو رووداوانەی لە دەوروبەری هۆتێلەكەدا روویانداوە”.

ئەو سەردانەی ماكرۆن لە كاتێكدایە كە نیگەرانییە ئەمنییەكان بەرزبوونەتەوە، بەتایبەتی دوای كوژرانی 10 كەس لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا لە تەقینەوەیەكدا كە كافێیەكی لە دڵی پایتەخت كردە ئامانج، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، ماكرۆن لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە چێشتخانەیەكی دیمەشق نانیان خوارد و دواتر هەردوو سەرۆكەكە پێكەوە سەردانی مزگەوتی ئومەوییان كرد.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان