ئێران بە تووندی وڵامی ترەمپی دایەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا بە تووندی وەڵامی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە و ئاشکرایکرد هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئێران ئارام دەبێت بە پێچەوانەوە چاوپۆشی لە هیچ کەشتییەک ناکەن.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا رایگەیاند “هەر پرد و وێستگەیەکی کارەبای ئێران بکرێتە ئامانج، لە بەرانبەردا 10 وێستگەی کارەبا و سووتەمەنی وڵاتانی ناوچەکە کە هاوبەشی ئەمەریکان بۆردومان دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران لە سەپاندنی سەروەریی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا خاوەنی ئیرادەیەکی پۆڵایینە و بەهیچ شێوەیەک رێگەنادات گەرووەکە جارێکی تر ببێتە هۆکاری هەڕەشە دژی وڵاتەکەی، لەبەرئەوە قوماری ئەگەریی ترەمپ، جارێکی تر دەبێتە هۆی ئابڕووچوونی ئەمەریکا”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد و رایگەیاند “هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بە بۆردومانکردنی پرد و وێستگەکانی کارەبا وەڵام دەدەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان