مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕى ئێران كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكاى مه‌زنه.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند “ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لەگەڵ ئێران هەیە زۆر ناخایەنێت و بەمزوانە کۆتایی پێ دێت و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێمە لەم کێشمەکێشەدا سەردەکەوین و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌مه‌ریكاى مه‌زنه له‌و شه‌ڕدا”.
ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، ماوه‌ى دوو رۆژه عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى پاكستان ده‌كات و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش، دواى سه‌ردانى بۆ عومان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و پاكستان به‌ڕێكه‌وتووه.
به وته‌ى میدیاكانى ئێران، سه‌ردانه‌كه‌ى عیراقچى بۆ پاكستان، بۆ مه‌رج و داواكانى ئێرانه له باره‌ى كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
ع