نرخی نەوت تا دێت زیاتر دادەبەزێت

مەودا میدیا-
بەهۆی كەمبوونەوەی نیگەرانییەكان سەبارەت بە بەردەوامیی هێرشەكان بۆ سەر كەشتییە نەوتییەكان و بەرزبوونەوەی هەناردەكردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكا نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 44 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێكی بە 92 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، نرخی نەوتی تەكساسی ئەمەریكاش 45 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بە 85.27 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، زیادبوونی خستنەڕووی نەوت تا دێت زیاتر دەبێت، لەبەر ئەوەی سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەكان بۆ سەر كەشتییەكان هەناردەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر خێراتر لە خواستی جیهانی دەبووژێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە رۆژی دووشەممە رێكخراوی ئۆپێك كۆبوونەوەیەكی بۆ پێداچوونەوە بە ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئەندام ئەنجامدا، بڕیاریشە هاوپەیمانیی ئۆپێك پڵەس لە 29ـی تشرینی دووەم كۆببێتەوە تاوەكو بڕیار لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنانی ساڵی 2027 بدات.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان