بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی ناو پۆل دەدرێت

مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگاکان لە هەفتەی داهاتوو نەدراوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند “سەرەڕای ئامادەکارییەکان بەڵام هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا، چونکە تاوەکو ئێستا بارودۆخی ئەمنیی روون نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو دوو رۆژی تر دۆخی ئەمنیی ناوجەکە بۆ ئەوان رووندەبێتەوە و لە کۆبوونەوەیەکی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵادا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا دەدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەستپێکردنەوەی خوێندن لەناو پۆلدا دۆسێیەکی هەستیارە و پێویستی بە هەماهەنگیی هەیە لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان