مەودا میدیا-
وەزیری جەنگیی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هاوپەیمانانی ناتۆ بووەتە پڵنگێکی کارتۆنی و شەقامێکی یەکلایەنە کە تەنیا وڵاتەکەی باجەکەی دەدات، واشنتۆن پێداچوونەوە بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانیدا دەکات لە وڵاتانی ئەوروپا.
پیت هێگسێت، وەزیری جەنگیی ئەمەریکا رایگەیاند “ماوەیەکی زۆرە پێنتاگۆن تێچووی دارایی و سەربازیی هاوپەیمانیی ناتۆی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام چیتر بەردەوام نابێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەسکرد “ئەمەریکا بۆ چەندین ساڵە بەرگریی لە ئەوروپا کردووە، بەڵام زۆرێک لە ئەوروپییەکان ئامادە نەبوون رێگە فڕۆکە و کەشتییەکانیان بدەن بنکە و بەندەرەکانیان بۆ هێرشەکانی سەر ئێران بەکاربهێنن”
ئەوەشی خستەڕوو “زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە تاقیکردنەوەکەی سەرۆک ترەمپ دەرنەچوون، بە رێگریکردن لە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکانیان، ژیانی کوڕ و کچانی سەربازی ئەمەریکایان خستە مەترسییەوە”.
ب ح