مەودا میدیا- نەسیم کاکە
بۆ رێزگرتن لە بەرهەم و کۆششە ناوازەکانی، لە شاری سلێمانی پەیکەرێک بۆ نووسەر و چیرۆکنووس شێرزاد حەسەن درووستدەکرێت.
پەیکەرەکەی شێرزاد حەسەن لەسەر ئەرکی د. تەها رەسوڵ و لەلایەن دامەزراوەی کەریمی ئەلەکەوە درووستدەکرێت و ئامانجەکەی “رێزگرتنە لە کۆشش و بەرهەمەکانی مامۆستا شێرزاد حەسەن”.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هونەرمەند سامان بەکر پەیکەرەکە درووستدەکات و بڕیارە مانگی ئابی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکدا پەردەی لەسەر لابدرێت.
ر.س