وادەی گەیشتنی نەوتەکەی بەغدا ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی سەبارەت بە بڕیارەکەی بەغدا بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد وادەی دیاریکراوی گەیشتنی نەوتەکە روون نییە”.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند “پێشبینی دەکەن لە ماوەی 10 رۆژدا نەوتەکەی بەغدا بگاتە ناوچەکە و دەست بە دابەشکردنی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری پێدەدرێت و هەر کاتێک نەوتەکە بگاتە دەستیان، دەستبەجێ رێکارەکانی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکەن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە فەرمانێکدا داوای لە وەزارەتی نەوت کرد نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان