مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى رێگریكردن له گرانى بۆ مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، لیژنه‌كان قائیمقامیه‌ت و چاودێریی بازرگانیی ده‌چنه ناو بازاڕ.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئاماده‌كاریی كراوه له لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ مانگى ره‌مه‌زان بازاڕ كۆنترۆڵ بكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌فته‌ى داهاتوو پێش ده‌ستپێكى مانگى ره‌مه‌زان ته‌واوى لیژنه‌كان ده‌چنه بازاڕ بۆ چاودێریكردن و نرخه‌كان له پێش مانگى ره‌مه‌زان وه‌رده‌گیرێن بۆ ئه‌وه‌ى له مانگى ره‌مه‌زان نرخه‌كان گران نه‌كرێن”.
وتیشى “هه‌ر كه‌س و دوكان و بازرگانێك نرخ به‌رزبكاته‌وه به توندیی سزاى ده‌ده‌ین، به داخستن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى یاسا و غه‌رامه‌كردنیش”.
ع