شەڕی سارد لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا هەیە

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد راپەڕینی 1991/3/5ی گەلی کوردستان، وەرچەرخانێکی گرنگی مێژوویی، ئابووریی، نەتەوەیی و سیاسیی بوو.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورە بوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە شەڕدا هیچ وڵاتێک سەرکەوتوو نییە و هەمووان زەرەرمەندن، بەڵام شەڕی کورد لەپێناو رزگاریی و مافەکانی لە بەرانبەر دوژمنەکانی مافی خۆی بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە هێزە کوردستانییەکان بە قسەی ئەمەریکا فریو نەخۆن، هەرگییز ئەمەریکا لەگەڵ سەربەخۆیی کورد نەبووە و هەمیشە کوردی لەچوارچێوەی عیراق، سوریا، تورکیا و ئێران ناسیوە و لە چەند قۆناغێکی جیاوازدا خیانەتی لە کورد کردووە”.

باسی لەوەشکرد “ئەمەریکا بۆ شەڕی بەرژەوەندییەکانی خۆی هاتووەتە ناوچەکە و نابێت کورد ببێتە بەشێک لە شەڕەکە، چونکە ئەم شەڕە شەری کورد نییە و بە دڵنیاییەوە سیناریۆی رۆژئاوای کوردستان دووبارە دەبێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان