به‌غدا 940 ملیارى بۆ مووچه‌ خه‌رجكرد

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بۆ مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان 940 ملیار دینارى بۆ هه‌رێم نارد.

رۆژى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڕى 43 ملیار دینارى وه‌ك داهاتى نانه‌وتیی بۆ مانگى سێ ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كرد.

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ بۆ سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌ران بڵاوبكاته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى سێ رۆژدا مووچه‌ى ته‌واوى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان