مه‌ودا میدیا-
دواى گرژییه‌كانى نێوان ئەمەریکا و ئێران له شه‌وى رابردووه‌وه، نرخی نەوت به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆمارکرد، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو دابه‌زی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 77 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هه‌ر یه‌كه له ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ و به ئه‌نجامنه‌گه‌یشتنى دانوستان، بازاڕى سووته‌مه‌نى جیهانیان شڵه‌قاندووه و به‌هۆیه‌وه نرخى نه‌وت ماوه‌ى سێ مانگه له به‌رزیدایه.
ع