هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد ئیدانەی سەرجەم ئەو هێرشانە دەكەین سەروەریی خاكی عیراق پێشێل دەکەن.

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رایگەیاند ” پاڵپشتی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عیراق، بەتایبەت هێزە چەکدارەکان دەكەن لە گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بۆ پاراستنی سنوورەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “داوا دەکەن دەستبەجێ جەنگی ئێران رابگیرێت و لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، دوور لە لۆژیکی هەڕەشە و جەنگ، بەردەوامی جەنگ تەنها ماڵوێرانی بۆ گەلانی ناوچەکە پێیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان