مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراقدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى نوێى به‌شه‌خۆراك ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتییان له هه‌موو پارێزگاكانى عیراق.
لاما هاشم مووسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراكى عیراق رایگه‌یاند “ناوەندەكانی دابەشكردنی كۆمپانیاكان لە سەرانسەری پارێزگاكان، ئامادەكاریی تەواویان هەیە بۆ ئەنجامدانی كارەكانی دابەشكردن و ئامادەكردنی خۆراكی مانگی دوو”.
وتیشى “دوای تەواوبوونی هەموو ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییە پێویستەكان دێت بۆ دەستەبەركردنی كاركردن بە شێوەیەكی رێك‌وپێك”.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى مانگى یه‌ك كۆتایی هاتووه، ته‌نها زه‌یت ماوه، ره‌زامه‌ندیی سه‌به‌ته‌ى دووه‌م وه‌رگیراوه و هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دایه‌شكردن ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ع