ئه‌میر حاته‌مى: دوژمن هه‌ڵه‌بكات توندتر و قورستر لێى ده‌ده‌ین

مه‌ودا میدیا-

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانى ئێران وتى “لەبەر رۆشنایی ئەو فەرمانانەی کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاڕاستەی فەرماندە باڵاکانی هێزە چەکدارەکانی کرد، ئەمڕۆ ئەو ئامادەکارییە بەدەست هاتوون”.

باسى له‌وه‌شكرد “ئەگەر دوژمن هەڵە بکات و ئەو کارە دووبارە بکاتەوە، بە شێوازێکی توندترو قورستر و بێ رەچاوكردنی هیچ سنورێکی جوگرافیی وەڵامی دوژمن و هاوپەیمانەکانی دەدرێتەوە”.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سوپاى پاسدارانى هێرشى مووشه‌كى كرده‌ سه‌ر به‌حره‌ین و كوه‌یت و به‌پێى میدیا ئێرانییه‌كان سیستمى به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا تێكشكێندراوه‌.

گرژییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران دواى دۆڕانى كۆمارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ خاوبوونه‌ته‌وه‌ و دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك باسى له‌وه‌كردووه‌ هێرش بۆ سه‌ر ئێران له‌م كاته‌دا ئه‌نجام نادرێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان