مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وهزارهتى دارایی ههرێم رایگەیاند “801 خانەنشینی سەربازیی کە کەمئەندامی سەنگەرن و پێشتر لەسەر هێزەکانی 70 بوون، ناویان لە لیستی مووچەی مانگی 2دا نەبووە، هۆکارەکەشی بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی دۆسیەکانیان لە وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی دەگەڕێتەوە، چونکە کاتی گەیشتنی دۆسیەکان، لیستی مووچەی مانگی 2 رەوانەی بەغداد کرابوو”.
باس لهوهشكراوه “لە کاتی وردبینیکردن لە دۆسیەکان دەرکەوتووە کە بەشێکی زۆریان کۆدی (UPN)ـیان نەبووە و کێشەی مامەڵەی وارسییان هەبووە، دوای پێداچوونەوە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە، دۆسیەی 750 خانەنشین پەسەند کراوە و لە لیستی مووچەی مانگی 3 لە سیستەمی پەیڕۆڵ جێگیر کراون، بەبێ کۆدی (UPN) هیچ مووچەخۆرێک لە سیستەمەکەدا تۆمار ناکرێت”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “سەبارەت بەو مووچانەی لە مانگەکانی رابردوو لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراون، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە کە ئەو پارانە وەک شایستەی دارایی دەمێننەوە، بڕیارە دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتیی تەواوی ئەو مووچانە بەسەریەکەوە خەرج بکرێن، چونکە لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بودجەوە تەنیا کار بە خەرجکردنی 1/12ـی ساڵی رابردوو دەکرێت”