شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران و ته‌رزه‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدییا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ى داهاتوو شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران و ته‌رزه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

سدیق گه‌ڵۆزى، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هەرێمی کوردستان و عیراق لەچاوەڕوانی بەهێزترین شەپۆلی باران بارینی وەرزی بەهاردایە”.

وتیشى ” هۆشداردەەین لەئێستاوە ئامادەکاری بکرێت بۆهەر رووداوێکی نەخوازراو پێویسته شارەوانی شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خویان ئامادەبکەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئه‌و شه‌پۆله‌ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئێوارەی رۆژی هەینیی شەپۆلێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی زۆر بەهێز و تەرزە روو لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق ده‌كات، سەرەتای دەستپێکی شەپۆلەکە لەناوچەکانی رۆژئاوای عیراقەوە ده‌بێت، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە کاریگەریی دەگاته ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان”.

هه‌روه‌ها “رۆژی شەممە چەقی بەهێزی شەپۆلەکە بەهۆی دروستبوونی بارستەهەوری زەبەلاحی باراناوی تاوەبارانی بەلێزمەی لەناکاو کە هەورە بروسکەی بەهێز و ته‌رزەی بەهێزی لەگەڵدایە مەترسی دروستبوونی لافاو هەیه له زۆرێک لەناوچەنزمەکانی هەرێم لەهەندێ ناوچەکانی لەماوەی (72)کاتژمێردا ئەگەر هەیە بڕێکی بەرچاوباران ببارێت بەتایبەت لەناوچەکانی باشووری هەرێم کە کاریگەری شه‌پۆلەکەی دەریای سوریان بەسەرەوەیە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان