مه‌ودا میدیا-
جوتیارێكى نمونه‌یی باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌مساڵ تا ئێستا رێژه‌یه‌كى زۆر باران له هه‌موو ناوچه‌كان باریوه‌و له مه‌ترسیی ده‌رچووین.
خه‌سره‌و جاف، جوتیارى نمونه‌یی له شاره‌زوور به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ سوپاى بۆ خودا، بارانێكى زۆر باش باریوه‌و له زۆربه‌ى ناوچه‌كان دوو هێنده‌و سێ هێنده‌ى ساڵى پار باریوه ئه‌وه‌ش ره‌حمى خودایه”.
وتیشى “ئه‌و بارانه‌ى كه تا ئێستا باریوه بۆ كشتوكاڵ و گه‌نم و جۆ زۆر باشه و مه‌ترسییمان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام چاومان له ره‌حمى خودایه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بۆ مانگى سێ و چواریش بۆ گه‌شه‌ى گه‌نم، پێویستمان به باران هه‌یه”.
ع