مەودا میدیا-
بەریتانیا كۆمەڵێك سزای توندی بەسەر ئێراندا سەپاند و رایگەیاند” ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەكە سنووردار دەكات و دەسەڵاتەكانیشی بۆ بە ئامانجگرتنی كەشتیەكانی وڵاتەكە فراوانتر دەكات”.
حكومەتی بەریتانیا ئاماژەی بەوە كردووە” ئەو رێوشوێنانە دەبێتە هۆی سنوورداركردنی دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی بەریتانیا و گەمارۆی بازرگانی فراوانتر دەكات بۆ ئەوەی كەلوپەل و تەكنەلۆجیا و خزمەتگوزارییەكانی دیكەش بگرێتەوە، هەروەها رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆكە ئێرانییەكان لە بەریتانیا دەكات جگە لە بارودۆخی نائاسایی”.
ستیڤن داوتی، وەزیری كاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە” ئەم یاسایە كارەكانی ئێمە بۆ سنوورداركردنی تەماحە ئەتۆمییەكانی ئێران دوو هێندە كەمدەكاتەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئێران هەرگیز چەكی ئەتۆمی بەدەست ناهێنێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە” سزاكانی بەریتانیا لە چوارچێوەی ئەو كارانەدا دێت كە حكومەتی وڵاتەكەیان ئەنجامی دەدات بۆ سنوورداركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران و سنوورداركردنی چالاكییەكانی دیكەی تاران”.
ئ پ