مەودا میدیا-
هەرچەندە دوێنێ بەیانی نرخی نەوت دابەزی، بەڵام بەهۆی بەئەنجامنەگەیشتنی كۆبوونەوەی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخەكەی بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ شەممە پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 50 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێكی بوو بە 68 دۆلار و 5 سەنت و نرخی بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمەریكاش 26 سەنت بەرزبووەوە و بوو بە 63 دۆلار و 55 سەنت.
بەپێی وتەی شارەزایانی ئەو بوارە، كۆبوونەوەی دوێنێی نێوان ئەمەریكا و ئێران كاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبووە، چونكە هەر جۆرە نزیكبوونەوەیەكی نێوان ئەو دوو وڵاتە یان دووركەوتنەوەیان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت دەبێت.
شارەزایان ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە”ئەگەر دوێنێ كۆبوونەوەكانی ئەمەریكا و ئێران بە تەواوی ئەرێنی بوایە ئەوا نرخی نەوت دادەبەزی، بەڵام بەهۆی ئەوەی درێژەی كێشاوە و نەگەیشتوونەتە رێكەوتنی تەواو بۆیە گومان دروست بووە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت”.
ئ پ