مەودا میدیا-
وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا ئاشکرایکرد عیراق بەدەرکراوە لە هەر جۆرە سنوردارکردنێک کە ئێران لە گەروی هورمزدا سەپاندوویەتی و بەربەستەکان برا عیراقییەکانیان ناگرێتەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتمولئەنبیا رایگەیاند “ئێران رێز لە سەروەریی عیراق دەگرێت، و گەلەكەی بە نەتەوەیەکی خۆڕاگر دادەنێت کە رووبەڕووی هەژموونی ئەمەریکا دەبێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەڵوێستی عیراق لە پشتگیریکردنی ئێران بەبێ دەنگ تێنەپەڕیوە، بەڵکو بووەتە هۆی زیادبوونی ئیرادە و خۆڕاگری بۆ بەردەوامبوون لە خەبات، بەهۆی هەڵوێست و پشتیوانییەکانی دەتوانێت دەرفەتێکی مێژویی بدۆزێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی ئەمەریکا لەسەر خاکەکەی”.
ب ح