مەودا میدیا-
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمەریكا بە نزیكەی هەموو مووشەكەكانی PRISM و ATACMSو كەمتر لە نیوەی كۆگای جیهانی مووشەكی تۆماهۆكی لە شەڕی دژی ئێراندا بەكارهێناوە.
ئاژانسەكە دەڵێت” هەندێك لە بەرپرسانی ئەمەریكا ترسیان هەیە كە كەمبوونەوەی كۆگاكان كاریگەری لەسەر ئامادەیی واشنتۆن هەبێت ئەگەر ململانێیەكی دیكە سەرهەڵبدات”.
رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” سوپای ئەمەریكا زۆربەی كۆگاكانی مووشەكی دوور مەودا و رێنمایی وردی بەكارهێناوە، ئەوەش نیگەرانییەكانی لەبارەی ئامادەیی وڵاتەكە بۆ ململانێكانی داهاتووی ئەمەریكا هێناوەتە ئاراوە”.
باسی لەوەشكردووە” ئەو مووشەكانە بە پلەی یەكەم چەكی سەرزەوی بۆ زەوین كە بە سیستەمی مووشەكی تاكتیكی سوپای ئەمەریكا (ATACMS) و مووشەكی لێدانی ورد (PRISM) ناسراون و زۆربەشیان لە شەڕی دژی ئێراندا بەكارهێنراون”.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” هیچ راپۆرتێكی پێشووتر ئاماژەی بە رادەی كەمبوونەوەی كۆگاكانی مووشەكی ATACMS و PRISM لەلایەن سوپای ئەمەریكاوە نەكردووە”.
ئ پ