مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی گشتیی، رێنمایی تایبەت بە پڕکردنەوەی شوێنی ئەو وانەبێژ و کارمەندانەی لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چۆڵکراون، دەردەکات.
لیژنەی باڵای رێنمایییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند “پڕۆسەی پڕکردنەوەی شوێنە بەتاڵەکان بەپێی مەرج و پێوەری تایبەتمەند دەبێت و هیچ جۆرە واستە و واستەکارییەک لەو پرۆسەیەدا بوونی نابێت”.
بەپێی زانیارییەکان، نزیکەی چوار هەزار هەلی کار بۆ ئەو کەسانە دەڕەخسێندرێت کە تاوەکو ئێستا چانسی دامەزراندنیان نەبووە، هەروەها پێداچوونەوە بۆ سەرجەم گرێبەستەکانی پێشوو دەکرێت و مووچەی ئەو توێژانەش لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا.
ب ح