مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد ئێران داوای ئاگربەستی کردووە بەڵام ئەگەری هەر رێککەوتنێک لەگەڵ تاران، دەبێت مەرجی زۆر بەهێز لە خۆبگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانووستان لەسەر ئاگربەست و ململانییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕیوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پابەندبوونی ئێران بە دەستبەرداربوونی تەواوەتی هەر جۆرە هەوڵێک ئەتۆمی بەشێک دەبێت لە هەر رێککەوتنێک لەگەڵ تاران”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێرشەکانی ئەمەریکا زۆربەی تواناکانی ئێرانی بۆ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوە بەرهەمهێنانەکانیان لەناوبردووە”.
ب ح