پۆڵا شەهید سیروان: مووچە و گرێبەستەکان بۆ ئێمە زۆر گرنگە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027ی عیراق ئاشکرایکرد بابەتی مووچە بۆ ئەوان زۆر گرنگە.

پۆڵا شەهید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی، بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان کە مافی 87 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستانە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچەی هێزی پێشمەرگە بۆ فراکسیۆنەکەیان زۆر گرنگە و هەموو هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چەسپاندنی هەموو ئەم بابەتانە لە پڕۆژە یاساکەدا پێویستی بە یەکگرتوویی و هاوکاریی هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکانە لە پەرلەمانی عیراق، چونکە هەرێمی کوردستان لە هەموو خەرجییەکان بەشدارە، بەڵام بێ بەشە لە شایستە داراییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان