مەودا میدیا-
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە بەرپرسانی سیاسی ئیسرائیل رەزامەندیان دەربڕیوە بۆ چوونەژوورەوەی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناو کەرتی غەززە.
نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند “تاوەکو ئەو کاتەی حەماس بە تەواوی چەک نەکرێت، رێگە بە هیچ هەنگاوێکی ئاوەدانکردنەوە نادەن لە غەززە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چەند رێکخراوێکی بواری مافەکانی مرۆڤ داواکارییان بۆ چوونەناو کەرتی غەززە پێشکەشی تەلئەبیب کردووە، بەڵام مەرجی یەکەم و کۆتایی ئیسرائیل ئەوەیە تاوەکو تیرۆریستانی حەماس بە تەواوی چەک نەکرێن رێگە بەهیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ئاوەدانکردنەوە و چوونەناو کەرتەکە نادەن”.
ب ح