قەیرانی غاز لە سلێمانی کۆتایی دێت

مەودا میدیا-

سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی لە شاری سلێمانی ئاشکرایکرد قەیرانی غاز دوای پێنج رۆژی تر کۆتایی دێت و بڕی غازی پێویست لەبەردەستدایە و تاوەکو هەموو هاوڵاتییەک غاز لەبەردەم ماڵەکەیدا بەدەست بهێنێت.

کۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی لە شاری سلێمانی رایگەیاند “پێش جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە 120 تۆن غاز لەناو سلێمانی دابەشدەکرا بەڵام لەئێستادا بۆ 140 تۆن زیادکراوە و بڕیاریشە لە سبەینێوە بۆ 160 تۆن زیاد بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمڕۆ لە ناو شاری سلێمانی 35 هەزار بتڵی غاز بە کۆبۆنی خۆراک دابەش دەکەن و لە رۆژانی داهاتووشدا 20 هەزار بتڵ دابەش دەکەن، ئەگەر جەنگ دەستپێنەکاتەوە لە سەری مانگەوە بەبێ کۆبۆن غاز بۆ هاوڵاتییان وەک رابردوو بەردەست دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان