مه‌ودا میدیا-
دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، بودجەی پێویست بۆ كڕینی دەرمان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان دابینكرا.
باسى له‌وه‌شكرد “بەشێك لە دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان كە مافی هاوڵاتییانە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە دابین دەكرێت، بەڵام بەشی سەرەكیی ئەو پێداویستییانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەو دەرمانانەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە لەچوارچێوەی بودجەی حاكیمە دێت، سنووردارە و بەشی تەواوی پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان ناكات”.
پێشتر به‌رده‌وام به‌هۆى كه‌مى و نه‌بوونى ده‌رمان، نه‌خۆشخانه‌كان گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییان كه وه‌ك نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بنه‌وه.
ع