تۆم باراک پەشیمان بووەوە

مەودا میدیا-

رۆژی هەینی رابردوو باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا بەرزاییەکانی جۆلانی بە خاکی سوریا ناوبرد و لێدوانەکەی نیگەرانی بەرپرسانی وڵاتەکەیی و ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا رایگەیاندبوو “ئیسرائیل بە پێچەوانەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکردووە، ئەم لێدوانەش بەتەواوی دژی هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترەمپە سەبارەت بە خاکی ئیسرائیل”.

ئەمڕۆ یەکشەممە تۆم باراک بە ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێسی راگەیاند “لێدوانەکانی سەبارەت بە جۆلان، تەنها باسکردنی مێژووی ناوچەکە بووە نەک پشتگیریکردن لە هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سیاسەتی ئەمەریکا سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە لە ساڵی 2019 دیاریکراوە و نەگۆڕە، مەبەستی بووە پێشنیاز بکات ئەو ناوچانەی کە ئیسرائیل بەم دوایانە کۆنتڕۆڵی کردوون بیانکات بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی”.

ئەوەشی خستەڕوو “رێککەوتن و دانووستاندن زۆر باشترە لە گۆڕینی نەخشەکان بە زەبری هێز، بۆیە جۆلانی وەک نموونەیەک هێناوەتەوە کە ئەو خاکەی بە هێز دەگیرێت، بۆ چەندین نەوە کێشەی لەسەر دەمێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان