ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى داشكاندنى سه‌دا 50ى قه‌رزى كۆنى كاره‌بایه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا داشكاندن بۆ قه‌رزى كۆنى كاره‌باى هاوڵاتییان و شوێنه‌ بازرگانیی و كشتوكاڵییه‌كان به‌ رێژه‌ى سه‌دا 25 بۆ سه‌دا 50 و ئه‌مڕۆ واده‌كه‌ كۆتایی دێت.

له‌ ماوه‌ى 40 رۆژى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان قه‌رزى كۆنى له‌ هاوڵاتییان وه‌رگرته‌وه‌ له‌ رێگه‌ى بنكه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و ئى پسوڵه‌ و به‌ ملیۆنان هاوبه‌ش قه‌رزى كۆنى كاره‌بایان داوه‌ته‌وه‌.

كۆى ئه‌و قه‌رزه‌ى هاوڵاتییان كه‌ داویانه‌ته‌وه‌ سه‌رو 400 ملیار دیناره‌، ئه‌وه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌كى زۆره‌و نیوه‌ى مووچه‌ى مانگێكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، داهاتى ناوخۆ كه‌میكردوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ هاوڵاتییان چاوه‌ڕێ بوون حكومه‌تى هه‌رێم ماوه‌ى مانگێكى تر واده‌كه‌ درێژبكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 10ى 9، كۆتا رۆژى داشكاندنه‌وه‌و بنكه‌ و شوێنه‌كانى وه‌رگرتنى پاره‌ تا كاتژمێر 9ى شه‌و كراوه‌ ده‌بن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان