کاروان رەسوڵ
بەخشینەوەی کەرکوک بە کوردستان و دیاریکردنی سنووری کوردستان بەچەکی دەستی سەرۆک مام جەلال و وتە بەهێزەکانی کە کەس نەیتوانی بەرهەڵستی بکات، قسەیەک لە شوێن و کاتی خۆیدا.
رۆژی ٩/٢/٢٠٠٤ بەرەو یادی ٢٢ ساڵی ئەم رۆژە پڕ شانازییە، لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجوومەنی حوکمی عیراقدا، سەرۆک مام جەلال، سکرتێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وتەیەکی گرنگی مێژوویی و پڕ بایەخی پێشکەشی ئەنجومەنی حوکم کرد و ئاهێکی کرد بە دڵ و دەروونی هەموو کوردێکدا.
لە مورافەعەکەوە؛ بە زمانێکی بەرگریکارانە و شیرین سەرۆک مام جەلال سەرنجی هەمووانی راکێشا و وتی: “هەرگیز سنووری عیراق لە جەبەل حەمرین تێنەپەڕیوە و لە جەبەل حەمرین بەولاوە کوردستانە”، هاوکات نەخشەیەکی مێژوویی دێرینی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر مێزی ئەنجومەنی حوکم خستەڕوو و تیایدا بە ئاشکرا دیارە کەرکوک بەشێکە لە کوردستان، قسەکانی سەرۆک مام جەلال لەو کاتەوە لە گوێمان دەزرنگێتەوە و ئومێدی بۆ گەڕاندینەوە.
“دەبێت بەڕێوەبەرانی ئەم ناوچە كوردستانییە كورد بن و زمانی كوردیش زمانی رەسمی بێت و بارودۆخی كوردستان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە”، ئەی خودایە ئەم قسەی سەرۆک تاڵەبانی چەند شیرین و هێزی جەستەمانە هیچ سەرکردیکەیەکی دیکە نەیتوانیوە بوێرانە بڵێت.
رەسمی بوونی زمانی شیرینی کوردی هێندەی دیکە بەهێزبووە لە پاڵ زمانی عەرەبیدا و هیچی لێی کەمتر نییە، هەزار راگواستن و تەعریب کورد لە کەرکوک ناوەستێنێت، چونکە مورافەعەکە بەهێزتری کرد.
یەکێک لە لایەنە جوانەکانی مورافەعەکە زامنکردنی مافی کەمە نەتەوەکانی عەرەب و تورکمانە لەو شارە نیشاندانی حەسانەوەی هەرکەس بیەوێت لە کەرکوک بژی.
ئێستاش کاتی ئەوەیە لەسەر نەهچی سەرۆک تاڵەبانی کار بکەین، قسە و بەڵگەکانی بەبیر دۆست و دووژمن بهێنینەوە.