له‌سه‌ر دوو كه‌شتیی کرێملین هەڕەشە لە کیێڤ دەکات

مه‌ودا میدیا-

كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیی کرێملین رایگەیاند، روسیا بە بەردەوامیی لە لێدانی ژێرخانی سەربازی لە ئۆکرانیا وەڵامی هێرشەکانی ئۆکرانیا دەداتەوە و هۆشداریشی له‌ چالاکی تیرۆریستی لە ناوچەی باڵتیک.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین رایگەیاند “هێرش بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری روسیا لە دەریای باڵتیک، گرژییەکانی ناوچەکە پەرەپێدەدەن”.

ناوبراو هیوای خواست کە دەوڵەتانی باڵتیک کاریگەری خۆیان لەگەڵ کیێڤ سوودوەربگرن بۆ هۆشداریدان بە کیێڤ لەم جۆرە کارانە و کۆتایی پێهێنانیان.

وتەبێژی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی روسیا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان، رۆژانە هێرشی بەرفراوان لەدژی کۆمەڵگەی سەربازی-پیشەسازیی ئۆکرانیا ئەنجامدەدەن، کە بە وتەی ئەو دەرئەنجامە زۆر بە ئازارەکانی بۆ کیێڤ هەبووە.

ناوبراو ئامادەیی روسیای بۆ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان دووپاتکردەوە، سەرەڕای لێدوانەکانی کیێڤ کە بە وتەی ئەو ئاماژە بە پێچەوانەوە دەکەن، ، هێزەکانی روسیا بەردەوامن لە چۆڵکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی لە ناوچە مەترسیدارەکان، تەنانەت بەبێ هاوکاری ئۆکرانیا.

پێشتریش، ڤلاددیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند “وڵاتەکەی کەشتیی کروزەری روسی مێرکوری لە بەندەرێکی لیبیا بە بەکارهێنانی حەوت بەلەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نوقم کردووە، ئەمەش دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگری پەیوەندیدار بە سوپای ڕووسیا لە کەنداوی فینلاند”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان