مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد و بڕیارى هه‌فته‌ى داهاتوو تا رۆژى چوارشه‌ممه به‌غدا مووچه‌ى مانگى یه‌ك ره‌وانه بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌ودا میدیا دراون “دواى ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا، به‌غدا هه‌فته‌ى داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ى بۆ هه‌رێم ده‌دات”.
وتیشى “دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى هه‌فته به بڕیارێكى خێرا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوا له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بكات پاره بنێرێت، ئه‌وه تا دوو شه‌ممه پاره ده‌گات، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت، ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كه رۆژى سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو بكرێت و له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زاره‌تى دارایی راسپێردرێت بۆ ناردنى پاره بۆ هه‌رێم”.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردوو و مووچه‌ى مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه.
ع