مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە هەڵەبجە داوا لە جووتیاران دەکات بەرهەمەکانیان بە کارگەکەیان بفرۆشنەوە و دڵنیایی دەدات لە وەرگرتنی تەواوی بەرهەمەکانیان.
کامەران محەمەد، بەرێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور رایگەیاند “داوا له هه‌موو جوتیاران دەکەن به‌هه‌ر هۆكارێك ته‌ماته‌كانیان له‌بازاڕدا ساغ نابێته‌وه، به نرخێكى گونجاو لێیان وه‌رده‌گرن و یه‌ک كیلۆ ته‌ماته له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان به‌جێ نه‌هێڵن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاوەکو ئەو کاتەی جووتیاران تەماتە بهێنن، کارگەکەیان بەردەوام دەبێت لە وەرگرتن و کڕینی بەرهەمەکانیان، پێیان ناخۆشه ره‌نجى ساڵێكیان به‌زایه بچێت هه‌موو ته‌ماته‌كانیان لێوه‌رده‌گرن، به هیچ جۆرێک ناوه‌ستین له وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى ته‌ماته‌كه‌یان”.
ئەوەشی خستەڕوو “کارگەکە بووەتەهۆی رەخساندنی هەلی کار بۆ چەندین جووتیار و کارمەند، لە ئێستادا نزیکەی 80 بۆ 85 کارمەند لە کارگەکە کار دەکەن چونکە وەرزی تەماتەیە و دوای تەواوبوونی وەرزی تەماتەش 40 کارمەند لە هەردوو رەگەزەکە دەمێننەوە”.
ب ح