بەغدا وادەیەکی نوێی بۆ چەکداماڵین دیاریکرد

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوای کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە وڵاتەکەی ئاشکرایکرد کۆتایی مانگی (شەشی 2027) دوا وادەیە بۆ رادەستکردنی چەکی گرووپە چەکدارەکان بە حکومەت.

عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند “ئەم مانگە بە سەرەتایەکی گرنگ دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەت، ئەم پرۆسەیە تاوەکو (2026/6/30) بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕیارەکانی شەڕ و ئاشتی دەبێت تەنها لەلایەن دامودەزگا شەرعییەکانی حکومەتی عیراقەوە بدرێن و هیچ گرووپێک لە دەرەوەی قەوارەی فەرمی نابێ لەم بارەیەوە سەربەخۆ رەفتار بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو ” حکومەت یاسای حەشدی شەعبی پەسەند دەکات و پێگەکەی لە پێکهاتەی ئەمنیدا دەچەسپێنێت وەک بەشێکی دانەبڕاوی حکومەت، بۆ ئەمەش لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا رێکدەخرێنەوە”.

باسی لەوەشکرد “کار بۆ چەککردنی تەواوی ئەو گرووپە چەکدارانەی غەیرە عیراقی دەکەن کە لەسەر خاکی وڵاتەکە ئامادەن و رێگە نادات خاک و ئاسمانیی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی تر بەکاربهێنرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان