مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت وە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە باران و هەورە بروسکەی کورتخایەن لە ناوچەکانی هەولێر و دەور و بەری تا سنووری قەزای کۆیە، لەگەڵ کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان بە گشتیی هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە و کاتی جیا جیا، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە ناوچە کانی باکوور و ناوەڕاستی هەرێم بەڵام لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
ب ح