مه‌ودا میدیا-
بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ دوو بابه‌ت كۆببێته‌وه.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆى ئەنجومەنی وەزیران بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى، جێگیرى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه شاندی دانووستانکاری هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەربارەی پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 دەخەنەڕوو.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، تاووتوێی پێشنیازێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیی دەکرێت، کە تایبەتە بە لێخۆشبوونی رێژەی سەدا 75 لە سزای دواخستنی پارەی بەشداریی مانگانەی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بۆ ئەو خاوەن کارانەی کە لەماوەی 90 رۆژی کاردا سەرجەم قەرزەکانیان بە یەکجاری دەدەنەوە.
ع