تارا حسێن: پیلانەکانی تورکیا هەسەدەی خستەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پێشووی تەڤگەری ئازادیی کردستان ئاشکرایکرد مەزڵوم عەبدی، وەک فەرماندەیەک کە لەناو دووکەڵی شەڕی دژ بە گەورەترین تاریكستانی مێژوو (داعش) هاتووەتەدەرەوە، باش دەزانێت کە پاراستنی نەتەوەیەک تەنها بە گوللـە نابێت، بەڵکو هەندێکجار پێویستی بە بڕیاری ئازایانە و تاڵ هەیە لەسەر مێزی سیاسەت.

تارا حسێن، هاوسەرۆکی پێشووی تەڤگەری ئازادیی کردستان راگەیاند “ئەو هەڕەشانەی لە رەققە و دێرەلزۆرەوە سەریانهەڵدا، پێکدادانی ناوخۆیی و ئەو تەڵە نێودەوڵەتییانەی کە تورکیا و سوریا بۆ لەناوبردنی ئەزموونی رۆژئاوا دایاننابوو، هەسەدەی خستەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی، بۆیە مەزڵوم عەبدی وتی: “هەرکەس چارەسەرێکی باشتری لایە با پێمان بڵێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چوونەناو چوارچێوەی وەزارەتەکانی سوریا، ئەگەرچی هەنگاوێکی قورس بوو، بەڵام دەکرێت وەک قەڵغانی پاراستن ببینرێت لەبەرانبەر پیلانە گەورەکان، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە هەسەدە دەتوانێت لە هێزێکی شەڕکەرەوە ببێتە بەشێک لە سیستمێکی سیاسی کە شەرعیەت بە بوونی خۆی و مافی گەلەکەی بدات، بێ ئەوەی رێگە بدات نەیارەکانی خەونی سڕینەوەی بەدیبهێنن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان