مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئێران بڕیاریداوه چه‌كى ئه‌تۆمى دروست نه‌كات، ئه‌وه‌ش بڕیارى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێرانه.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند “به بڕیارى عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئێران چه‌كى ئه‌تۆمى دروست ناكات و به‌دوایه‌وه نییه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئێران ده‌یه‌وێت رێككه‌وتن بكات، ئێمه پێشتریش نیازى خۆمان له‌سه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى خستووه‌ته‌ڕوو”.
كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران و رێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمه كه ئێران بۆ %60 به‌رزیكردووه‌ته‌وه.
ع