کاوە عەبدولقادر: دانیشتنی پەرلەمان تایبەت کراوە بە نرخی دۆلار

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد کاردانەوەکان لەسەر گرانگرنی نرخی دۆلار بەردەوامە و هەموو پەرلەمانتارەکان بە یەک دەنگ دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە.

کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند “داوایانکردووە دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بکرێت بە هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە تەواوی عیراق”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ هەریەک لە (فالح ساری، وەزیری دارایی) و (نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی) سەبارەت بە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە (132 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دنیار) بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا نرخی (100 دۆلاری بە 150 هەزار دینار) لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2027دا جێگیرکرد، بەوهۆیەوە بەشێوەیەیکی بەرچاو نرخی دینار بەرانبەر دۆلار دابەزیی و بازارەکانی دراو رووبەڕووی شڵەژان بوونەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان