عەلی حەمەساڵح: کارتی بۆری مەسوتێنن

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد عیراق داوا دەکات هەرێم رێگای پێبدات رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت لە رێگای بۆری هەرێم هەناردە بکات(کرێی بۆری کار و روسنەفت)یش بدات.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “هەرێم بە داواکارییەکەی بەغدا رازی نییە و مەرجی هەیە (200 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمیش راگیراوە، دەڵێن لەبەر مەترسی ئەم شەڕە کۆمپانیاکان وەستاون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هۆکاری سەرەکی رازی نەبوونی هەرێم بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە رێگای بۆری نەوتی هەرێم، پەیوەستە بە ناکۆکی لەسەر سیتمی گومرگی ئەسیکۆدا و هەرێم ئەو سیستمە رەتدەکاتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “گەرووی هورمز رەنگە نەگاتە مانگێکی تر بکرێتەوە ئەوکاتە عیراق پێویستی بە بۆری هەرێم نامێنێ و ئەم بڕیارەش نەیار بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.”.

باسی لەوەشکرد “ئەگەر پلانی جێگرەوە هەیە بۆ مووچە و ژیانی خەڵک، زۆر باشە، بەڵام ئەگەر بێ پلان ناهێڵین نەوت بڕوات و عیراق چی دەکات با بیکات هەڵەیەکی سیاسی گەورەیە و خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان