مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له دواى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون 15 وه‌ره‌قه دابه‌زینى تۆماركرد، به‌ڵام بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
نرخى زێڕ له دواى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له 5400 دۆلاره‌وه بۆ یه‌ك ئۆنسه، دابه‌زینى تۆماركرد بۆ 3936 دۆلار، ئه‌مه گه‌وره‌ترین دابه‌زینى ئاڵتوون بوو له مێژووى كانزا زه‌رده‌كه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و دابه‌زینه گه‌وره، هێشتا بانكه گه‌وره‌كانى جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
یه‌كێك له‌و بانكه گه‌ورانه‌ى ئه‌مه‌ریكا جى پی مۆرگان، كه به بانكه زه‌به‌لاحه‌كه ناسراوه، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كات تا كۆتایی ئه‌مساڵ، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 6000 هه‌زار دۆلار به‌رزبێته‌وه.
هه‌روه‌ها بانكى ی‌و بى ئێسى سویسرى به هه‌مان شێوه‌ى پێشبینیی ئه‌وه‌ى كردووه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ بۆ 5500 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
بانكى مۆرگان ستانلى ئه‌ویش پێشبینییه‌كانى خۆى پاراستووه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ بۆ 5200 دۆلار بۆ یه‌ك ئۆنسه تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
له دواى ئه‌وانه‌ش، بانكى گۆڵدمان ساكس دێت، ئه‌ویش پێشبنیی خۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ئاشكراكردووه و پێى وایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4900 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
لای خۆیەوە محه‌مه‌د عه‌لى، شاره‌زاى بوارى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “دۆخى ئێستاى بازاڕ زۆر شێواوه، ئاڵتوون له نێوان شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و سه‌رۆكى نوێى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا كیڤن وارشۆ ده‌سته وه‌ستان بووه، دۆخێكى نادیاره و بانكه گه‌وره‌كانیش پێشتر پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕیان كردووه، بۆیه له‌م كاته‌دا هیچ روونییه‌ك نییه كه ئاخۆ نرخى زێڕ زیاتر داده‌به‌زێت، یان به‌رزده‌بێته‌وه”.
ئه‌و پێشبینییانه له كاتێكدان، هێشتا هه‌ندێك له بازاڕه گه‌وره‌كانى دنیا‌و شیكهرهوهكانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن، نرحى ئۆنسه ده‌بێت 3800 دۆلار ببینێت دواتر ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له ئێستادا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون 4087 دۆلاره‌و به‌ره‌به‌یانى سبه‌ینێ دووشه‌ممه بۆرسه ده‌كرێته‌وه و پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕ ده‌كرێت.
ع